تەندروستی
رۆژی‌ 2 مۆز بخۆیت چیت به‌سه‌ردێت
 ئاڕاستە

یه‌كێك له‌میوه‌ گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆ مۆزه‌ كه‌مرۆڤ به‌رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو روویان تێ كردووه‌ به‌هۆی‌ بونی چه‌ندین ره‌گه‌زی خۆراكی گرنگ و سودی ته‌ندروستییه‌وه‌.

مۆز رێژه‌یه‌كی زۆری‌ سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایه‌ كه‌چه‌ندین سودی هه‌یه‌ بۆ له‌ش سه‌رباری‌ ریشاڵی‌ خۆراكی. 

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ 2 مۆز بخورێت له‌ش چه‌ندین سودی لێ ده‌بینێت له‌وانه‌: 

1. كۆنترۆڵی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ له‌ش و ئاسایی كردنه‌وه‌ی.
2. نه‌هێشتنی توڕه‌یی و بێزاری‌ مرۆڤ به‌هۆی‌ بونی رێژه‌یه‌كی زۆری‌ ڤیتتامین B یه‌وه‌ كه‌كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر سستمی ده‌ماری.
3. باشتركردنی هه‌رس به‌هۆی‌ بونی رێژه‌یه‌كی زۆری‌ ریشاڵه‌وه‌.
4. مۆز ترپتۆفانی تێدایه‌ كه‌ده‌توانێ سیرۆتۆنین بگۆڕێ بۆ له‌شی‌ ئێمه‌ و ئه‌مه‌ش هاوكاره‌ له‌باشتركردنی هۆرمۆنی به‌خته‌وه‌ریی و پشوودانی مرۆڤدا.
5. چاره‌سه‌ری‌ ئه‌نیمیا ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادكردنی هیمۆگڵۆبین و خرۆكه‌ سووره‌كان
6. مۆز ووزه‌ی‌ پێویست ده‌داته‌ مرۆڤ به‌وپێه‌ی‌ ڤیتامین و كانزا و كاربۆهیدرات و گلیسیمیكی‌ تێدایه‌.
7. دابه‌زاندنی فشاری‌ به‌رزی خوێن و پاراستن له‌جه‌ڵته‌ به‌هۆی‌ بوونی رێژه‌یه‌كی‌ باشی‌ سۆدیۆم و پۆتاسیۆمه‌وه‌.
8. مۆز ده‌توانێ چاره‌سه‌ری‌ دڵه‌كزێ بكات.

1736 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/23/2021 6:59:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ