تەندروستی
هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی ڤاکسینی فایزه‌ریان وه‌رگرتووه‌
 ئاڕاستە

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنای جۆری "ده‌لتا" له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كانی سه‌ر به‌ كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مریكی ئاشكرایانكرد، وه‌رگرتنی ژه‌می سێیه‌می پێكوته‌ی فایزه‌ر به‌ رێژه‌ی (86%) به‌رگری له‌ش دژی كۆرۆنای جۆری "ده‌لتا" چالاك ده‌كات.

به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 21ی 8ی 2021 له‌لایه‌ن كۆمپانیای فایزه‌ر بۆ دروستكردنی پێكوته‌ و ده‌رمان بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ دوای پێدانی ژه‌می سێیه‌می پێكوته‌ی فایزه‌ر به‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان (55 - 60) ساڵاندایه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئاستی به‌رگری له‌شیان به‌رامبه‌ر به‌ په‌تای كۆرۆنای جۆری "ده‌لتا" به‌ رێَژه‌ی (86%) به‌رزبۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ده‌رئه‌نجامی پێدانی ژه‌می سێیه‌می پێكوته‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر دڵخۆشكه‌ره‌، به‌ جۆرێك ته‌نها له‌دوای حه‌وت رۆژ له‌ وه‌رگرتنی پێكوته‌كه‌، كاریگه‌ریی باش له‌ له‌شی مرۆڤ دروست ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جۆری "ده‌لتا"ی په‌تای كۆرۆنا.

هاوكات، د. ئیكا زوهار پزیشك له‌ سه‌نته‌ری (موكابی) كه‌ ئه‌ندامی تیمی سه‌رپه‌رشتیكردنی پێدانی ژه‌می سێیه‌می پێكوته‌كه‌یه‌، رایگه‌یاند، ته‌نها چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ بۆ رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنای جۆری "ده‌لتا"، بریتییه‌ له‌ پێدانی ژه‌می سێیه‌می پێكوته‌كه‌ی فایزه‌ر.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مریكی داوای له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مریكا كرد، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕن به‌ پێدانی ژه‌می سێیه‌می پێكوته‌كه‌یان به‌ هاووڵاتیان، به‌ڵام تائێستا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه‌.

2844 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/21/2021 2:48:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ