ترافیک
تەبریدی ئۆتۆمبیل چه‌ند به‌نزین سه‌رف ده‌كات
 ئاڕاستە

یانه‌ی‌ ئه‌ڵمانی بۆ ئۆتۆمبیل ADAC رایگه‌یاندووه‌ كه‌سستمی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبیل له‌وه‌رزی هاویندا رێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ سوته‌مه‌نی سه‌رف ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌باشی به‌كارنه‌هێنرێت. 

شاره‌زایانی ئه‌ڵمانی رایانگه‌یاندوه‌ كاتێ پله‌ی‌ گه‌رما زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌ سستمی ساردی هه‌وا له‌قۆناغی ساردكردنه‌وه‌دا 2.5 بۆ 4 لیتر بۆ هه‌ر 100 كیلۆمه‌ترێك به‌نزین سه‌رف ده‌كات، دواتریش رێژه‌كه‌ی‌ ده‌بێته‌ 1 بۆ 2 لیتر بۆ هه‌ر 100 كیلۆمه‌تر له‌نێو شار و 0.2 بۆ 0.7 لیتر بۆ هه‌ر 100 كیلۆمه‌ترێك له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شاردا. 

بۆ سنورداركردنی سه‌رفكردنی سوته‌مه‌نی ، شاره‌زایانی ئه‌ڵمانی ڕێنمایی ده‌ده‌ن به‌ر له‌ده‌رچوون هه‌وا گۆڕكێ هه‌بێ و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك بكرێته‌وه‌ و دواتر بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كورت فان دابگیرسێنرێ پاشان ساردكه‌ره‌وه‌كه‌. 

باشتره‌ له‌ماوه‌ی‌ كورتی وه‌ك 5 كیلۆمه‌تردا ساردی نه‌كرێته‌وه‌ و ته‌نیا په‌نجه‌ره‌ به‌سه‌. 

ئه‌و شاره‌زایانه‌ ده‌ڵێن به‌كارهێنانی ته‌برید له‌سه‌ر ساردی زۆر ده‌بێته‌ هۆی‌ زیاتر سه‌رفكردنی سوته‌مه‌نی و زیانی بۆ ته‌ندروستیش هه‌یه‌ و توشی‌ گرفتی‌ سوڕی‌ خوێن و په‌تاو گرژبونی ماسولكه‌كان ده‌بیت.

1332 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/21/2021 2:43:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ