هەواڵ
تەقە لە کارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر کرا .
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن



تۆمەتبارێکی لە شاری هەولێر و لەبەردەم بەشی مۆلەتی شوفێری کە سەرقاڵی دزینی ماتۆڕسکیل بوو ، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسەیاندا بە چەکی دەمانچە ڕووبەڕوو هێزەکان بۆووە .


لەسەر ئەم ڕووداوە و لە ڕونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاندەوە "
لەدوای دوبارەبونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسسکیلی هاوڵاتیان لەبەردەم بەشی مۆلەتی شوفێری ،ولەدوای بەدواداچون بۆحالەتەکە، ئەمڕۆ پلانێکی تۆکمە دانرا بۆدەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لەکاتی ئەنجامدانی دزیەکە ،چەند کارمەندێکی هاتووچۆ لەبەشی مۆلەت کە ئەرکی چاودێریەکەیان پێ سپێردرا بوو ، ئەوەبوو کاتژمێر نزیک 11ی سەرلەبەیانی توانرا کەسی تومەتبار دەستنیشان بکەن لە کاتی وهەوڵی دەستگیرکردنی دا تومەتبارەکە ڕووبەڕوی کارمەندەکانی هاتوچۆ بۆوە بەدەمانچە تەقەی کرد لەدەرەنجامیش کارمەندێکی هاتووچۆی بریندار بوو ".

لە ڕوونکردنەوەکەشدا ئاماژە بەوەکراوە " بەر لەڕاکردنی توانرا تۆمەتبارەکە بەهاوکاری برایانی ئاسایشی هەولێر
دەستگیر بکرێت ، وە ئێستادا لەژێر لێکۆلینەوە دایە،وەئێمە وێڕای دەستخۆشی لەکارمەندانمان ولەبرایانمان لەئاسایشی هەولێر داوا لەو هاولاتیانەش دەکەین کەلەماوەی ڕابردو ماتۆرسکیلیان لێدزراوەلەو شوێنە سەردانی ئاسایش بکەن بۆتۆمارکردنی سکاڵا لەدژی تومەتبارەکە" .
89 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/1/2021 2:13:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ