تەندروستی
باشترین میوه‌ بۆ توشبوانی شه‌كره‌ چین ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبوی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن گرفتیان هه‌یه‌ له‌ خواردنی خۆراك و هه‌مو جۆره‌ خۆراكێك بۆیان گونجاو نییه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و جۆرانه‌ هه‌ڵبژێرن كه‌ شه‌كری خوێنیان هاوسه‌نگ ده‌كات و ته‌ندروستیان ده‌پارێزێت.

به‌ پێی راپۆرتێكی ته‌ندروستی ماڵپه‌ڕی Express هه‌ندێك خۆراك هه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن "باشترین خۆراك"، چونكه‌ پارێزگاری له‌ شه‌كری خوێن ده‌كه‌ن و رێگری ده‌كه‌ن له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی:
*میوه‌ مزره‌كان باشترین خواركن بۆئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن، ده‌توانرێت وه‌كو سوكه‌ ژه‌م له‌ نێوان ژه‌مه‌كان بخورێت.
*له‌ناو میوه‌ مزره‌كانیش پرته‌قاڵ، سندی و لیمۆ له‌ باشترینه‌كان چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین C، ته‌واوی ئه‌و بڕه‌ ڤیتامینه‌ بۆ جه‌سته‌ت دابین ده‌كه‌ن كه‌ رۆژانه‌ پێویستت پێیان هه‌یه‌ و هاوسه‌نگی شه‌كری خوێن ده‌كات.
*تووتڕك و ڕێواس و چوالا و  شاتوو میوه‌ی‌  ته‌ندروستن بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌، هه‌ستیاری ئینسۆلین ناهێڵن و هۆكارن بۆ باشتر كاركردنی.
*شلیك و بلۆبێری سودی گرنگیان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر زیادبكرێن بۆ ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كان و ته‌ندروستی ده‌پارێزن.
*مانگۆ باشترینه‌ بۆ شه‌كره‌ چونكه‌ پێكهاته‌كه‌ی‌ ریشاڵییه‌ و زۆر مزره‌ .

381 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/1/2021 12:01:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ