هەواڵ
16 توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە ، کە به پێ ی ئاماری ڕاگەیەنراو لەو ماوەیەدا ( 1695)حاڵەتی تووشبووێ نوێ تۆمار کراوە، هەروەها ( 1230) تووشبووش چاکبوونەتەوە و هەروەها ( 12877) پشکنینی نوێ ئەنجام دراوە.

هەروەها لە ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی دا هاتوە کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ( 16 ) کەس بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە ، کە ( 7)کەسیان دانیشتوی دهۆکن ، وە تائێستا لە هەرێمی کوردستان (4786) تووشبوو بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە .

131 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/31/2021 4:30:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ