هەواڵ
ئه‌مڕۆ كاره‌بای چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلیمانی ده‌بڕدرێت
 ئاڕاستە




كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ كاره‌بای چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شار ده‌بڕدرێت به‌هؤی به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌بای زیره‌ك".

لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی  ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی توی مەلیك و، ئەو ماڵانەی دەكەنەوە سەر فیدەری ٣٠٦ نزیك گوندی ئەڵمانی پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرا، له‌ پێناو پاراستنی گیانی كارمه‌ندانمان كاره‌با له‌ كاتژمێر 6 به‌یانی تا 2 پاش نیوه‌ڕۆ ده‌بڕدرێت له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ .

ئه‌مه‌ش له‌ كاتیكدایه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با پێشتر ڕایگه‌یاندبوو زیاتر له700.000 (حه‌وسه‌د هه‌زار) پێوه‌ری كاره‌بای زیره‌ك به‌ ستراون  له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێم كه‌ هۆكارێكی گرنگ بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركدنی كێشه‌ی كه‌می كاره‌با .

478 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/31/2021 12:16:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ