تەندروستی
5 خۆراك كه‌ واده‌كه‌ن ورگت وه‌ك میزه‌ڵانی‌ لێبێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

چه‌وری سك له‌ ده‌وری جگه‌ر و په‌نكریاس و ریخۆڵه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ و مه‌ترسی توشبوون به‌ شه‌كره‌ و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و سایرۆید و نه‌خۆشییه‌ درێژ خایه‌نه‌كان زیاد ده‌كات:

*فركتۆز : زۆرترین شه‌كر له‌خۆ ده‌گرێت ، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و مره‌بایانه‌ی‌ كه‌ به‌یانیان زۆربه‌مان ئاره‌زووی‌ ده‌كه‌ین ، هه‌موو مره‌بایه‌ك ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر به‌رز شه‌كر له‌خۆ ده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی‌ چه‌ووری‌ وورگ .
*ژه‌مه‌ خۆراكی‌ خێراكان : بیرت نه‌چێت هه‌موو ژه‌مێكی‌ خۆراكه‌ خێرا ئاماده‌كراوه‌كان ، هه‌ریه‌كه‌ له‌م ژه‌مانه‌ به‌رزترین چه‌ووری‌ له‌خۆ ده‌گرن به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و سه‌موون و سۆسج به‌هۆی‌ ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ له‌چه‌ووریدا به‌دڵنیاییه‌وه‌ چه‌ووری‌ وورگ زیاد ده‌كات .
*چه‌ووری‌ ده‌ستكرد: ئه‌م چه‌وورییه‌ زیاتر له‌ پیتزا و خۆراكی‌ هه‌ویری‌ و كێك و بسكیت و هه‌ر خۆراكێكی‌ تر كه‌ چه‌وور بێت ، راِسته‌وخۆ ده‌چنه‌ سه‌ر چه‌ووری‌ وورگ و دوای‌ ماوه‌یه‌ك هه‌ست به‌ ئاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ وورگت ده‌كه‌یت .
*كاربۆهیدراتی‌ ساده‌ : ئه‌مه‌ زیاتر له‌ برنجی‌ سپی‌ و مه‌عكه‌رۆنی‌ و نانی‌ سپی‌ هه‌یه‌ و هۆكارن بۆ چه‌ووری‌ چوارده‌ووری‌ جگه‌ر و په‌نكریاس و ریخۆڵه‌ ، باشتره‌ له‌ جێی‌ ئه‌مانه‌ نانی‌ جۆ و بۆر بخۆیت چونكه‌ هه‌رس كردنی‌ زۆر ئاسانه‌ .
* شه‌كری‌ ساده‌ : هه‌ر خۆراكێك كه‌ ده‌یخۆیت ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به‌ شه‌كر یاخوود شیرین بێت یاخوود خۆت ئاره‌زووی‌ شیرینی‌ بكه‌یت ، ئه‌وا گومانی‌ تێدا نییه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ زیاد بوونی‌ چه‌ووری‌ وورگ .
980 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/31/2021 11:13:12 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ