هەواڵ
هاتوچۆ کۆتا وادەی‌ لێدانی‌ لۆگۆی‌ تەکسی‌ بۆ شۆفێران دیاریکرد
 ئاڕاستە
هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ دوا واده‌ی‌ بۆ لێدانی‌ لۆگۆی‌ ته‌كسی‌ دیاریكرد وە ئەگەر شۆفێران لۆگۆ لە تەکسییەکانیان نەدەن سزا دەدرێن.

به‌ڕێوه‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگەیاند، پێویستە شۆفێرانی‌ تەکسی‌ بەر لە ١ی‌ ئاب سەنەوی ئۆتۆمبێلەکانیان نوێ بکەنەوە و مۆڵەتەکانیان بگۆڕن و پاشان لۆگۆ لە تەکسییەکانیان بدەن، وە ئەو وادەیە کۆتا وادەیە بۆلێدانی‌ لۆگۆی‌ تەکسیەکان.

وە دەشڵێت، ئەگەر شۆفێران لۆگۆ لە تەکسییەکانیان نەدەن ئەوا سزا دەدرێن و پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.

شایه‌نی‌ باسه‌ هێشتا و تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێک بۆ نوێکردنەوەی کاتەکە نییە.

ئاڕاسته‌: نڤار جبار
678 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/29/2021 12:17:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ