هەواڵ
دابه‌شكردنی موچه‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت و ناوه‌ستێت
 ئاڕاستە
به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه‌ مووچه‌ دابه‌ش ناكرێت له‌ یه‌كشه‌مه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌.

به‌ پێی ئه‌وخشته‌ییه‌ی كه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاوی كردبووه‌وه‌ ، لە  ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی هیچ وەزارەت و شوێنێك دابەشناكرێت و لە ڕۆژی 1-8-2021 دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێتەوە.


بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دابەشبكرێت.
هاوكات، مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

ئاڕاسته‌:شه‌یما محمد
279 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/29/2021 10:51:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ