هەواڵ
ئه‌مڕۆئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وەزارەتی دارایی هەرێم به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تەمووزی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم، هەروەها وا بڕیارە ئەمڕۆ چەند شوێنێک مووچەی مانگی حەوت بەبێ‌ لێبڕین وەربگرن. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەازرەتی دارایی  و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی هەریەكە لە دیوان و لیواكانی پێشمەرگەو یەكەی (٧٠ و ٨٠) و وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی ناوخۆو رەگەزنامە و فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و لیوای نەوت دابەشدەکرێت". 

بڕیاره‌ تا رۆژی یەکشه‌ممه‌ ١ی ٨ی ٢٠٢١، مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و خانه‌نشینی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی و ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی ماون دابه‌ش بکرێت. 

520 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/27/2021 9:20:00 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ