هەواڵ
لە ڕووداوێکی هاتوچۆ دا شوفێرێک گیانی لەدەستدا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن






سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 26 ی تەموزی 2021 ، ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەجۆری وەررگەڕان  لە سەر ڕێگای نێوان حاجی ئۆمەران و چۆمان ڕوویدا بەوهۆیەوە شوفێرێک گیانی لەدەستدا و 3 سەرنشینی تر بریندار بوون.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند" ئەمرۆ دووشەممە و ڕووداوێکی ھاتووچۆدا لە جۆری وەرگەران  لە رێگای نێوان چۆمان حاجی ئۆمەران نزیک گوندی باوەکراوە، ئۆتۆمبێلی تۆیوتا کرۆلا تەکسی کوردستان  وەرگەڕا لە ئەنجامی رووداوەکە بەداخەوە شوفێرەکە گیانی لەدەست داو و (3 ) سەرنشینیش بریندار بوون ".

هەروەها لە ڕووداوێکی تری هاتوچۆدا  لە جۆری شێلانکە دوێنێ یەک شەممە لەناوبازاڕی خەلیفان ڕوویدا ( 3 ) کەس بەسەختی بریندار بوو .

593 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/26/2021 11:47:53 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ