هەواڵ
بڕیار لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


بریارە لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆببێتەوە و بڕیاری نوێ تایبەت بە رێكارەكانی رێگریكردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بدرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، "سبه‌ینێ سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی و بە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بڕیاری پێویست دەدرێت و لە لایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان بڕیارەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "دەنگۆ و قسە و باس هەیە کە جارێکی دیکە قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت، بەڵام ئەو دەنگۆیانە هیچی راست نیین".

وتیشی، "بە هیچ جۆرێک ناخوازین ئەو بڕیارانەی دەدرێت ببێتە مایەی نیگەرانی خەڵک، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی و ژیان و کەسابەتی خەڵک بڕیار دەدرێت".

861 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/26/2021 10:39:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ