هەمەڕەنگ
به‌هۆی‌ گه‌رماوه‌ هه‌موو ڕۆژێك خۆت ده‌شۆیت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


زۆربه‌مان به‌هۆی‌ گه‌رما و عاره‌ق كردنه‌وه‌وه‌ هه‌موو ڕۆێك خۆمان ده‌شۆین ، ڕه‌نگه‌ دووجاریش له‌ ڕۆژێكدا خۆت بشۆیت ئایا ئه‌مه‌ ته‌ندروسته‌ له‌ وه‌رزی‌ هاویندا ڕۆژی‌ دووجار یاخوود هه‌موو ڕۆژێك خۆت بشۆیت ؟

نه‌خێر ته‌ندروست نییه‌ هه‌موو ڕۆژێك خۆت بشۆیت ، چونكه‌ پێستت دووچاری‌ ووشك بوونه‌وه‌ و خووران و هه‌ستیاریی‌ ده‌بێته‌وه‌ ، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌كزیما كه‌له‌ هاویندا به‌هۆی‌ ووشك بوونه‌وه‌ی‌ پێسته‌وه‌ دووچاری‌ ده‌بیته‌وه‌ .
ئه‌گه‌ر هاتوو وا پێویسته‌ هه‌موو ڕۆژێك خۆت بشۆیت ئه‌وا خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ زۆر و شه‌ربه‌ت له‌بیر مه‌كه‌  ، دوای‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ت له‌ گه‌رماو پێویسته‌ هه‌موو گیانت به‌ كرێمی‌ شێدار كه‌ره‌وه‌ چه‌وور بكه‌یت و به‌كاری‌ بهێنیت .
تا دووچاری‌ هه‌ستیاری‌ پێست نه‌بیته‌وه‌ .
248 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/25/2021 12:27:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ