هەواڵ
گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ گیانی لەدەستدا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


ئەمڕۆ پێنج شەممە و لە سێ یەمین ڕۆژی جەژن دا لەکاتی کارکردندا گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی دانیشتوی ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا .

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەك گەیەندرایە پزیشڪی دادوەری ڕانیە ، ئەو گەنجە ناوی (هـ، ئـ، قـ) لە دایڪبووی ساڵی ١٩٩٦ ـە و پیشە ڪاسبە، لە ڕەگەزی نێر، دانیشتووی گەڕەکی ماکۆکی ناحیەی حاجیاوایە ، ڪە بەهۆی تەزووی ڪارەباوە گیانی لە دەستدابوو" .

ناوبراو وتیشی"بە ووتەی ڪەس و ڪاری ناوبراو لە مۆلیدەی ئەهلی گەڕەڪی سەردەم ڪاری ڪردووە و بەهۆی تەزووی ڪارەباوە گیانی لە دەستداوە ، دوای ئەنجامدانی پشڪنینی توڪاری لە پزیشڪی دادوەرای ڕانیە تەرمی ئەو گەنجە ڕادەستی ڪەسو ڪاری ڪارایەوە مەلەفی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪرایەوە و لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە " .

55 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2021 1:31:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ