هەواڵ
دوو ڕووداوی هاتوچۆ کارەساتی لێکەوتەوەو 12 کەس بوونە قوربانی
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

درەنگانێکی ئەمشەوی ڕابردوو لە دوو ڕووداوی هاتوچۆی جیاوازدا لە یەک جێگا لە سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر مەخمور 3 کەس گیانیان لەدەستداو 9 کەسی تریش بریندار بوون .

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند "
کاتژمێر 11:6 خولەکی شەوی ڕابردو لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر ـ مەخمور لەنزیک پیرداود ئۆتۆمبێلێکی (لانسەری تایبەت کە ئۆپلێکی تایبەت)ی ڕادەکێشا ،کەتێکچوبوو وەشوفێرەکەی بەلەناکاوی ویستی پێچبکاتەوە بەئاراستەی گەڕانەوە بۆهەولێر ، بۆیە لانسەر و ئۆپل لەو حاڵەتە بوونە هۆی داخستنی ڕێگایەکە ،لەو کاتەش تاکسیەکی کرۆلا لەدوایان هات و خۆی پیاکێشان،لەئەنجامیشدا شوفێری هەر سێک ئۆتۆمبێلەکە " .

ناوبراو وتیشی "لەدوای ڕوداوەکەش خەڵک لەسەر شەقام کۆبونەوە بۆ بەهاناوە چوونی بریندارەکان و بۆ سەیرکردنی ڕوداوەکە،لەدوای ئەوە بە دوو خولەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئەڤیۆیەکی تایبەت ) لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تری نەناسراو کەواپێدەچێت پێشبڕکێیان بوبێت لەگەڵ یەکتر خۆیان بەناو ئاپۆڕەی خەڵکەکە داکرد کەکۆبوبونەوە لەشوێنی ڕوداوی یەکەم،بەداخەوە لەو ڕوداوەشیان( 3 )کەس گیانی لەدەستدا ( 9 )کەسی تریش بریندار بوون ، وە5 ئۆتۆمبێل زیانی ماددی هەمە جۆریان بەرکەوت " .

164 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2021 11:11:48 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ