هەواڵ
11 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار کەسیش تووشی کۆرۆنابوون .
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە ، کە به پێ ی ئاماری ڕاگەیەنراو لەو ماوەیەدا ( 1078)حاڵەتی تووشبووێ نوێ تۆمار کراوە، هەروەها ( 723) تووشبووش چاکبوونەتەوە و هەروەها ( 6849) پشکنینی نوێ ئەنجام دراوە.

هەروەها لە ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی دا هاتوە کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ( 11 ) کەس بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە ، کە ( 5 )کەسیان دانیشتوی هەولێرن و( 4 ) کەستی تریان دانیشتوی دهۆکن بوون . تائێستا لە هەرێمی کوردستان (4626) تووشبوو بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە .

65 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/21/2021 1:20:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ