هەواڵ
لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا 6 کەس بریندار بوون.
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئەمڕۆ سێ شەممە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا و لە دوو ڕووداوی هاتوچۆی جیاوازدا لە ناحیەی حاجیاوای سەر بەقەزای ڕانیە 6 کەس بریندار بوو بە پێ ی وتەی وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین هۆکاری ڕووداوەکان بەهۆی پابەند نەبوونی شوفێران بووە بە ڕێنمایەکانی هاتوچۆوە .

عەلی عبدوڵڵا ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ لە دوو ڕووداو هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لە ناحیەی حاجیاوای سەر بەقەزای ڕانیە 6 کەس بریندار بوون ، زیانی زۆری ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوە " .

ناوبراو وتیشی "ڕووداوی یەکەم ، کاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویدا ، ڕوداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و له‌ نزیک نەخۆشخانەی شەهید حسێن بەستەستێنی لە ناحیەی حاجیاوا ، لـە نـێـوان دوو ئـۆتـۆمـبـێـلی جۆری (جاک و تۆیۆتا هایلکۆکس ) بووە ، سەرەڕای زیانی ماددی ، شوفێری ئۆتۆمبێلی جۆری جاک بریندار بووە " .

ئاماژەی بەوەشدا"ڕووداوی دووەم ،ئێوارەی ئـەمڕۆ کـاتـژمـێـر5:30 خولەک ، لە ڕوداوێـکی تری هـاتـووچـۆ دا لە جۆری پێکدادان کە ناحیەی حاجیاوا ڕوویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ( پـیـکـاب گۆنا و پیک اب دێر ) بێسەرەتا ، لەم ڕووداوەدا ( 5 )پێنج کەس برینداربون ، کە بریندارەکان پێکهاتبوون لە هەردوو شۆفێرەکە و سێ سەرنیشین " .

47 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/20/2021 8:56:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ