هەواڵ
خوێندکارێکی 16 ساڵان گیانی لەدەستدا.
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


ئێوارەی ئەمڕۆ 19 ی تەموزی 2021 ، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ، مێردمناڵێکی تەمەن 16 ساڵان ، دانیشتوی گوندی خواران لە سنوری قەزای پشدەر گیانی لەدەستدا .

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " مێردمنداڵێک بەناوی ( م ، ز ، خ ) لەدایک بووی ساڵی 2005 پیشەی خوێندکار، دانیشتووی گوندی خواران سەر بەناحیەی هەڵشۆ - قەزای پشدەر (قەڵادزێ) بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە گیانی لەدەستدا ".

ناوبراو وتیشی "بەوتەی کەسوکاری ئەو مێردمنداڵە ماتۆڕسکیلی پێ بووە و پاش ئەوەی لەماڵەوە چۆتە دەرەوە و لە ڕێگا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەو هۆیەشەوە بەسەختی بریندار بووە، بەهۆی سەختی برینەکەشی گیانی لەدەستدا، لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە " .





83 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/19/2021 11:56:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ