هەواڵ
ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بەکۆرۆنا گەشتە ئاستێکی مەترسیدار .
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە ، کە به پێ ی ئاماری ڕاگەیەنراو لەو ماوەیەدا ( 1985)حاڵەتی تووشبووێ نوێ تۆمار کراوە، هەروەها ( 1032) تووشبووش چاکبوونەتەوە و هەروەها ( 13320 ) پشکنینی نوێ ئەنجام دراوە.

هەروەها لە ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی دا هاتوە کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ( 19) کەس بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە ، کە 9 کەسیان دانیشتوی هەولێر بوون ، 7 کەستی تر دانیشتوی سلێمان بوون . تائێستا لە هەرێمی کوردستان (4599) تووشبوو بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە .

62 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/19/2021 5:03:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ