هەواڵ
دوو کەس دەستگیرکران کە پلانیاندانابوو بانکی جیهان ببڕن
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

هێزەکانی پۆلیسی گەرمیان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد ، کە ئەو دووکەسە پلانیان دانابوو بانکی جیهان لە قەزای کەلار ببڕن ، بە وتەی پۆلیس یەکێک لە تۆمەتباران پاسەوانی بانکەکە بووە . 

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند"دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد لەسەر  تۆمەتبارێک کەپاسەوان بانکی جیهانە لەکەلارو ماوەی دوو مانگە پلانی  دزینی بانکەکەی داڕشتووە و  بەرنامەی  دانابوو لەڕۆژانی پشوی  جەژنی قوربان بانکەکە ببڕن " .

ناوبراو وتیشی "ئەمشەوی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان ئەوپلانە پوچەڵ بکەنەوەو دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن  کەیەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکەبوە.
دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا لەپێش دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار دانی نا بەتاوانەکەیدا  لەئێستادا بەبریاری دادوەرو بەپێی مادەی ( 444 ) بەندکراوەو لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە " .
139 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/19/2021 2:46:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ