کۆمەڵایەتی
لێت تووڕه‌یه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت چۆن مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌یت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆرجار رووده‌دات كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێك شه‌ڕ و ناكۆكیت ده‌بێت، كه‌ ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بزانیت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵیك رێنماییه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی لێت توڕه‌یه‌ ، پێویسته‌ ئاگادار بیت ڕه‌نگه‌ ئه‌و كه‌سه‌ هاوسه‌رت بێت :
*زیره‌كانه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ و هه‌وڵ بده‌ وه‌كو ئه‌و مه‌به‌ و میهره‌بانی‌ خۆت له‌ده‌ست مه‌ده‌ .

*كۆنترۆڵی‌ هه‌ست و سۆزت بكه‌ و به‌هۆی‌ هه‌ست و سۆزته‌وه‌ مه‌كه‌وه‌ ژێر كۆنترۆڵییه‌وه‌.
*هه‌وڵ بده‌ لێی‌ تێبگه‌یت ، نه‌ك به‌جۆرێك بێت هیچتان له‌یه‌ك تێنه‌گه‌ن .
*له‌وه‌ مه‌ترسه‌ هه‌ڵه‌ بیت و هه‌موو كه‌س هه‌ڵه‌ ده‌كات .
*وا خۆت ده‌رمه‌خه‌ بێ‌ هه‌ست بیت و گرنگی‌ ناده‌ی‌ به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت.
*په‌ستان مه‌خه‌ سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تا جوابت بداته‌وه‌ به‌ڵكو وازی‌ لێ‌ بهێنه‌ تا سارد ده‌بێته‌وه‌ .
174 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2021 10:48:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ