هەمەڕەنگ
هه‌ندێك رێنمایی بۆ نه‌رم كردنه‌وه‌ی لێوه‌كانت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

لێوه‌كانت له‌گه‌ڵ گۆڕانی وه‌رزه‌كان گه‌رما و سه‌رما گۆرانكاریان به‌سه‌ردا دێت له‌ وشك بوونه‌وه‌ و قڵیشان یان كاڵ بوونه‌وه‌ی ره‌نگی و تێكچوونی به‌ڵام له‌ رێگای هه‌ندێك رێنماییاییه‌وه‌ ده‌توانیت دووباره‌ جارێكی دیكه‌ ره‌نگی لێوه‌كانت بدره‌وشێنیته‌وه‌ و نه‌رمتریان بكه‌یته‌وه‌ وه‌ك:

*لێوه‌كانت به‌ هه‌نگوین چه‌وربكه‌، بۆ ماوه‌یه‌كی پێویست باله‌سه‌ری بمێنێته‌وه‌.
*دروستكردنی پێكهاته‌یه‌ك له‌ زه‌یتی بادام و هه‌نگوین، ئینجا به‌م پێكهاته‌یه‌ لێوه‌كان چه‌وربكه‌، ئه‌مه‌ زۆر گرنگه‌.
*زه‌یتی بادام له‌گه‌ڵ زه‌یتی گه‌نمه‌شامی تێكه‌ڵ ده‌كرێت و له‌سه‌ر لێوه‌كان داده‌نرێت.
*ده‌كرێت زه‌یتی زه‌یتون و شه‌كر ئاوێته‌ بكه‌یت پاشان به‌ فڵچه‌ی ددان بیهێنیت به‌ لێوه‌كانتدا پاشان دوای چه‌ند خوله‌كێك بیشۆیت.
120 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/18/2021 10:03:10 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ