هونەر
نازناوی‌ بوێرترین خانمی‌ فیستیڤاڵی‌ پێبه‌خشرا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

خانمه‌ نمایشكاری ئه‌مریكی به‌ ره‌گه‌ز فه‌له‌ستینی ناسراو بێلا حه‌دید له‌سه‌ر فه‌رشی سوری 74ه‌مین فێستیڤاڵی كان به‌ چه‌ندین شێوازی جیاواز عه‌زیه‌وه‌ ده‌ركه‌وت به‌ڵام یه‌كێك له‌ درێسه‌كانی بووه‌ جێگای سه‌رنج و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ بوێرترین خانم ناوی ده‌به‌ن.

بێلا حه‌دید له‌ یه‌كێك له‌ رۆژه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌ عه‌زیه‌كی ره‌شی درێژی پۆشیبوو، هاوكات زنجیرێكی گه‌وره‌ی ئاڵتونی له‌ مل كردبوو به‌ دوو شێواز ده‌هاته‌ به‌رچاو یه‌كیان هاوشێوه‌ی سییه‌كان و ده‌ماره‌خانه‌كانی سه‌ر سنگ كه‌ خوێن پێیدا هاتوچۆ ده‌كات، دووه‌میان هاوشێوه‌ی دوو دره‌ختی گه‌وره‌ و به‌مشێوازه‌ سنگی داپۆشیبوو.
بێگومان كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و هه‌ندێك هێرشی زۆریان كرده‌سه‌ر و ره‌خنه‌یان له‌ ستایله‌كه‌ی كرد كه‌ گونجاو نییه‌ به‌تایبه‌ت هه‌وادارانی عه‌ره‌بی، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ندێكی دیكه‌ گونجان و دیزاینی ستایله‌كه‌یان پێ جوان نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ندێكیش پشتیوانیان كرد.
بێلا حه‌دید یه‌كێكه‌ له‌ نمایشكاره‌ گه‌نجه‌ هه‌ره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له‌گه‌ڵ جیجی حه‌دیدی خوشكیدا توانیویانه‌ جیهانی مۆده‌ و كه‌ڤه‌ری مه‌گه‌زینه‌كانی فاشن داگیر بكه‌ن.

806 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/17/2021 11:24:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ