هەواڵ
پەرلەمانتارێکی یەکێتیی هۆشداری دەدات ،لەم ماوەیەدا 60 هەزار گەنج کۆچیان کردووە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

بەپێ ی وتەی پەرلەمانتارێکی یەکێتیی لە ساڵی 2020 و شەش مانگی سەرەتایی زیاتر لە 60 هەزار گەنج بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە ، ئەوەش مەترسی یەکی گەورەیە بۆ داهاتوی هەرێم .

کاروان گەزنەیی ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی سەوز ، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند"پرسی کۆچی گەنجان یەکێکە لە پرسە مەترسی دار و هەستیارەکان کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمەوە هەیە ، ئێمە دووجار داوامان کردوە پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری پەیوەندی دار دانیشتنێکی تایبەت بە کۆچی گەنجان ئەنجام بدرێت ، تا بەڕاشکاوی ڕاوبۆچوونی خۆمان بخەینەڕوو چارەسەری پێویست بدۆزینەوە تا ڕێگر بین لە بەردەم کۆچی گەنجان ، بەردەوامی کۆچی لە داهاتودا دەبێتە گەورەترین زەڕبە  لە هەرێمی کوردستان "

 ناوبراو وتیشی " گەنجان لەدەست بێ کاری ، بێ مووچەی ، بێ کارەبایی بێ ئاوی  کۆچ دەکات ، ئەگەر حکومەت هەلی کار بە یەکسانی بڕەخسێنێت و پڕۆسەی دامەزراندن بکاتەوە بێگومان گەنج ئامادە نی یە وڵات بەجێ بهێڵێت ، پێویستە حکومەت بە یەکسانی و یەک چاو لە ناوچەکان بڕوانێت و هەلی کار بڕەخسێنێت " .

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا "
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، تەنها لە ساڵی٢٠٢٠ و شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢١، زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات. دەیان کەس بوون بە قوربانی و نزیکەی ٧٠٠ کەس لە وڵاتانی بولغاریا، بلا ڕووس و سڕبیا دەستبەسەرکراون ،بێشک ئەم کۆچە بە لێشاوەی گەنجان دەرەنجامی نەبوونی هەلی کار، نەبوونی گەرەنتی ژیانێکی پێویست و خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتییانە، کە پێکەوە ئەمانە ئەنجامی خراپی مامەڵە و بێباکی و کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانن ، حکومەتێک نەتوانێت هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت و مووچە تا ئێستاش بە لێبڕینەوە دابەشبکات، بێشک ئەنجامەکەی کۆچکردن و بەجێهێشتنی بە لێشاوە ".
515 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/16/2021 10:25:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ