هەمەڕەنگ
جیاوازترین دوو کچی جمکی جیهانن 18 ساڵە بەم حاڵەوە دەژین
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لوپیتاو کارمێن ، ئەو دوو کچە ڕوو خۆش و ورەبەرزەن کە لە ڤێراکروزی مەکسیک لەدایک بوون ، لەڕۆژی لەدایک بوونیاندا پزیشکان پێشبینیان کرد کە  تەنها 3 ڕۆژ دەژین ، بەڵام لە ئێستادا تەمەنیان 18 ساڵە .

چارەنووس ژیانی ئەم دوو کچە وەهایە کە ناتوانرێت بە نەشتەرگەریش  لێکجیا بکرێنەوە چونکە ئەم دوو کچە جمکە  پێکەوە لکاوە لەڕووی جەستەیەوە تەنها دوو قاچ و یەک ئەندامی زاوزێ و هەرس یان هەیە .

سەرەڕای حاڵەتە دەگمەنەکەی جەستەیان بەڵام بە دوو کچە وورە بەرز و ڕووخۆشەکان ناسراون ، ئەوان یاری دەکەن و دەچنە خوێندنگا و سینەما ، هەروەها ئامانجی بەرزتریان هەیە .

لێک جیاکردنەوەی ئەم دووکچە پزیشکەکانی دەستەوستان کردووە چونکە بەشێکی زۆر ئەندامی ناوەوەی جەستەیان هاوبەشن .

185 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/15/2021 8:53:28 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ