تەندروستی
شووتی‌ به‌شه‌رت ته‌ندروسته‌ ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

وه‌كو ده‌وترێت هه‌تا تامی شوتییه‌كی شیرین و سارد نه‌كه‌یت هه‌ست به‌ هاتنی وه‌رزی هاوین ناكه‌یت، له‌كاتی كرینی ئه‌وه‌ی كه‌ گرفته‌ ئه‌وه‌یه‌ تا كه‌رت كردنی ناتوانیت ببینیت ناوه‌كه‌ی چۆنه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر خه‌ڵك به‌ شه‌رت شوتییه‌كه‌ ده‌كڕن و ره‌نگه‌ ئه‌و پرسیاره‌یان لا دروستبێت، ئایا ئه‌م رێگه‌یه‌ ته‌ندروسته‌ یاخوود نا.

"شوتی تامێكی خۆشی هه‌یه‌ توانای شێداركردنی جه‌سته‌ی هه‌یه‌ه‌ به‌رگری له‌ گه‌رما ده‌كات رێژه‌یه‌كی باش پۆتاسیۆم و سۆدیۆمی  تێدایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینیم كرده‌وه‌ شه‌رتكردنی شوتی یه‌ كه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه‌".
ئه‌و چه‌قۆیه‌ی به‌كاردێت بۆ شه‌رتكردنی شوتی  هه‌مو جارێك ناشۆردرێت، به‌هۆی شیرینی یه‌كه‌یه‌وه‌ مێش به‌ چه‌قۆكه‌وه‌ ده‌نیشێته‌وه‌، كه‌سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی میكرۆب و پاشه‌رۆی پیسی و به‌كتریایه‌ بۆ چه‌قۆكه‌، پاشانیش له‌ چه‌قۆكه‌وه‌ بۆ شوتی".
باشتره‌ له‌پێناو ته‌ندروستی خۆمان، له‌و رێگه‌یه‌ دوربكه‌ویته‌وه‌ و شوتی به‌ شه‌رت نه‌كڕین.
119 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/10/2021 12:21:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ