هەمەڕەنگ
تا ئێستا نازانی‌ بۆچی‌ ئه‌وه‌نده‌ قژت هه‌ڵده‌وه‌رێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆرێكمان  به‌ده‌ست هه‌ڵوه‌رینی قژه‌وه‌ ده‌ناڵێنین، جگه‌ له‌وه‌ی واده‌كات قژمان ته‌نك ببێته‌وه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی‌ پێستی‌ سه‌ر  ده‌بێت، واده‌كات دوودڵ و خه‌مبار بین ، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵیك هۆكاری له‌ پشته‌وه‌یه‌.

ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ هه‌ڵوه‌رینی‌ قژ:-
- نه‌خۆشی غوده‌ و لاوازی لیمفه‌ ڕژێنه‌كان
- گۆرانی هۆرمۆنات له‌ خانماندا له‌دوای دووگیانی.
-كه‌می ڤیتامینه‌كان و پرۆتین و ئاسن له‌ جه‌سته‌دا
-زۆر به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی وشككردنه‌وه‌ی قژ وه‌ك "موجه‌فیفه‌ و ئوتو"
-دڵه‌ڕاوكێ و نائارامی و خه‌مۆكی.
-به‌كارهێنانی هه‌ندێك جۆری بۆیه‌ی كوالیتی نزم.
-ئه‌و كه‌سانه‌ی قژیان چه‌وره‌ به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ بنبێخی سه‌ر و گیرانی كونیله‌كانی بێخی سه‌ر توشی هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌بن، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ قژیان چه‌ووره‌پێویسته‌ 2 بۆ 3 ڕۆژ جارێك قژت بشۆیت ، دره‌نگ شوشتنی‌ قژ هۆكارێكه‌ بۆ زۆر هه‌ڵوه‌رینی‌ قژ .
-زۆری هۆرمۆنی نێرینه‌ ئه‌ندرۆجین له‌ ژنانیشدا دوای وه‌ستانی سوری مانگانه‌ ئه‌م هۆرمۆنه‌ زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی‌ هه‌ڵوه‌رینی‌ قژ.
-هۆكاری‌ بۆماوه‌یی‌.

390 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/4/2021 11:32:00 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ