هونەر
ته‌ره‌زان هێنده‌ قه‌ڵه‌و بووه‌ نایناسیته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

برێندان فرێیزه‌ر، ئه‌كته‌ری دیاری كه‌نه‌دی ته‌مه‌نێكی له‌ پاڵه‌وانێكی فیلمه‌ به‌ناوبانگه‌كانی هۆلیودا به‌سه‌ربرد وه‌ك George of the jungle كه‌ تێیدا رۆڵی ته‌ره‌زانی ده‌بینی به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدی هاوكات فیلمی the mummy، به‌ڵام له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنی له‌ نیویۆرك هه‌مووان تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كات.

له‌ نمایشی فیلی no sudden moves له‌سه‌ر فه‌رشی سور له‌ نیویۆرك بۆ ساڵی 2021، برێندان فرێیزه‌ری ته‌مه‌ن 52 ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام جیاواز له‌و كه‌سایه‌تیه‌ پاڵه‌وان و له‌شولار رێكه‌ی پێی ناسراوه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی قه‌ڵه‌و هاوكات گۆڕانكاریه‌كی زۆر به‌سه‌ر روخسار و ستایلی قژیدا هاتووه‌.
ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی برێندان فرێیزه‌ر كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌شێك له‌ هه‌وادارانی خه‌مبار ده‌كات، چونكه‌ بڕوایان نه‌ده‌كرد به‌وشێوازه‌ گۆڕابێت دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ شاشه‌كان وكاری هونه‌ری.
برێندان فرێیزه‌ر له‌دایكبووی ساڵی 1968 له‌ كه‌نه‌دا، خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری شاشه‌یه‌ له‌ ساڵی 2005 و چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌، باوكی سێ منداڵه‌.

951 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/22/2021 10:18:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ