هەواڵ
بڕه‌پاره‌كه‌ی به‌غداد ده‌گاته‌ هه‌رێم
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بەگوێرەی وتەی شارەزایەکی یاسای دەستوری، "لە بەغداوە لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا بڕەپارەیەک دەگاتە ھەرێم."

تارق حەرب شارەزای یاسای دەستوری رایگەیاند:" بەدڵنیاییە لە بەغداوە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا بڕەپارەیەک دەگاتە سەر حسابی بانکی ھەرێم، هاوكات ئەو پارەیە یەکەم گوژمەی پارەکەی بەغدایە و بە تایبەتی بۆ موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانە."

ئاماژەی بەوەشکردووە:" لێبڕینی موچە لە ھەرێم پەیوەندی بە بەغداوە نییە و پەیوەندیدارە بە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە."

ده‌شڵێت:" هیچ گرفتێکی گەورە لە نێوان بەغدا و هەرێم نییە کە بەگفتوگۆ چارەسەر نەبێت."

رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون بەشە بودجەی هەرێم بگەڕێنرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، چونکە هەڵبژاردنی داهاتوو گۆڕانکاری گەورە لەعێراق دروست دەکات."

640 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/19/2021 9:32:05 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ