هەواڵ
ڤیزای نێوان عێراق و ئێران لادەبرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د




باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا رایگەیاند ، یاداشتێكی فه‌رمیان ئاراسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی عێراق كردووه‌ و چاوەڕوانی ڕەزامەندیی و په‌سند كردنین له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوان ھەردوو وڵات.

ئاژانسی هه‌واڵی ئێران له‌ زاری ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بڵاویكرده‌وه‌،  پرسی ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا تەنیا تایبه‌ت به‌ چلەی ئیمام حسێن نییه‌، بەڵكو بۆ ھەمیشە و گشتگیره‌.

 ده‌شڵیت؛ ھەنگاوی پێویست لە لایەن ئێرانەوە گیراوه‌ته‌به‌ر و چاوەڕوانی ڕەزامەندیی لایەنی عێراقین بۆ ھەڵگرتنی ڤیزا.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا لەگەڵ حكومه‌تی عێراق و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ وتووێژمان كردووەو لێژنەیەكی ھاوبەشیش پێكھاتووە و لە ئه‌نجامی كۆبوونەوە ھاوبەشەكانیش یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن خه‌ریكه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت، كه‌ دوای واژۆكردنی لە لایەن عێراقەوە هاوڵاتیان و میدیاكانی لێ ئاگادار دەكەینەوە.‎
269 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/17/2021 10:34:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ