هەواڵ
بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە 3 کەس دەستگیرکران
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
دوابەدوای دروستبوونی شەڕ لەنێوان دووبنەماڵەدا لە گوندی شێنێ ی سەر بە قەزای پشدەر هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە توانیان دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و سێ کەس دەستگیر بکەن .

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ، بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " 
پاش ئاگادارکردنەوەیان بەبوونی ڕووداوێکی شەڕ لە گوندی شێنێ سەر بە ناحیەی هەڵشۆ - قەزای پشدەر (قەڵادزێ) دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر بە هاوکاری هێزەکانی یاریدەدەریەتی ئاسایشی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و پاش بەدواداچون دەرکەوت بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو بنەماڵە شەڕ ڕوویداوە کە چەکی تێدا بەکارهێندراوە " .

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد " دوای کۆنتڕۆڵکردنی شەڕەکە بە بڕیاری دادوەر 3 کەس لە هەردوو تەڕەف دەستگیرکران لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەشی بۆ رێکخراوە" .
352 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2021 11:28:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ