هەواڵ
عەتاسەراوی ئامانجی سەردانەکەی بۆلای هاوسەرۆکی یەکێتی ئاشکرا کرد
 ئاڕاستە


عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئامانجی سەردانەکەی بۆ لای لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی ئاشکراکرد.

دەقی بڵاوکراوەکە.....

ئەمڕۆ لەگەڵ برای بەڕێزم کاک عیماد ئەحمەد سەردانی زۆر بەڕێز کاک شێخ لاهور، هاوسەرۆکی (ی،ن،ک)مان کرد، بە گیانێکی برایانەو بە رەوشتی بەرزی مەسولانەو مام جەلال ئاسا و بە سنگێکی فراوان ،گلەیی و گازندەکانی بە تێبینیەوە وەرگرت، بەندەش رونکردنەوەی پێویستم دا و دڵنیام کرد کە ئێمە شکۆی یەکێتی و خودی هاوسەرۆکەکان بە خوێنی خۆمان دەپارێزین. رەخنە لە خۆم دەگرم لە هەر کارو گوفتارێک کە شکۆی یەکێتی لەکەدار بکات و پشتیوانی و هاوکاری تەواوی بەرێزیان دەبین بۆ ئەو ئەرکە قورسەی کە لە ئەستۆی بەرێزیان و سەرۆکایەتی یەکێتیە، وەگەرانەوە بۆ پرەنسیپی حیزبی و جێ بەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە لە گۆنگرەی چوارو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەڤاڵ و ئەندام ولایەنگیرانی یەکێتی مانداوە، یەکێتیەکان دڵنیابن کە هەموان هاوسەنگەرو هاوخەبات و برای یەکترین و ناحەزو نەیارانیش هەرگیز ناتوانن کەلێن بخەنە نێوانمان.

لەگەڵ ڕێزی
عەتا سەراوی
۱٦/٦/۲٠۲۱

497 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2021 9:27:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ