هەواڵ
پۆلیس هۆکاری کوشتنی ژنەکەی گۆڕستانی سەیوان ئاشکرا دەکات
 ئاڕاستە
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لەگۆڕستانی سەیوان خنکاندبوو دواتر تەرمەکەی بەجێھێشتبوو.

دوای ئەوەی شەوی (٢٩ لەسەر ٣٠ی ٥ی ٢٠٢١) تەرمی ژنێک بەخنکێنراوی لەگۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بەپۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە.

سەرئەنجام پاش لێکۆڵینەوەی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو ئەنجامدەری تاوانەکە لەھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.

تۆمەتبار (ب، ب، ح لەدایکبووی ١٩٩٧) لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.

بەپێی زانیاریەکان تۆمەتباری ڕووداوەکە لەکاتی لێکۆلێنەوەکاندا هۆکاری کوشتنی ژنەکەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە ژنەکە منداڵێکی بووە و وتویەتی مناڵەکەی لەوە.

هاوکات ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ژنەکە بێلانە بووە کێشەی بیرکۆڵی هەبووە و پێشتر لە شاری کۆیە دانیشتووە و بوونی تاتۆیەک لەسەر دەستی هاوکاری پۆلیسی کردووە لە دۆزینەوەی بکوژەکە.

1407 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2021 3:26:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ