هەواڵ
دوای‌ سێ‌ جار هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ داعش به‌ته‌نها مایه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی بووكه‌كه‌ی داعش دوو مناڵی ساوای هه‌یه‌ و كه‌س نییه‌ به‌خێو بكات، ئازاد ده‌كرێت.

ڕۆژنامه‌ی" شه‌رقو ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌  بڵاویكرده‌وه‌ "زه‌هره‌ دۆمان ناسراوه‌ به‌بووكه‌كه‌ی داعش له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوودا به‌بریاری دادگایه‌كی توركیا بۆ ماوه‌ی ٦ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی كراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ڕێكخراوی داعش و به‌ سه‌ربازكردنی كچان و ناردنیان بۆ سوریا ".  
رۆژنامه‌كه‌ له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یدا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ دۆمان، ته‌نها دوو مانگی له‌زیندانه‌كانی توركیا به‌سه‌ر بردووه‌، دواتر به‌بڕیاری دادگایه‌كی تری ئه‌و وڵاته‌ ئازاد كراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌دۆمان دوو منداڵی ساوا و بچووكی هه‌یه‌ و كه‌س نییه‌ سه‌رپه‌رشتیان بكات".  
دۆمان به‌ڕه‌گه‌ز توركییه‌ و له‌ وڵاتی ئوستورالیا له‌ دایك بووه‌ هاوشان له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زنامه‌ ئوستورالییه‌كه‌ی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركیاشی هه‌یه‌"
هه‌روه‌ها هاتووه‌" له‌ ته‌مه‌نی ١٩ ساڵیدا چووه‌ته‌ ڕیزی ڕێكخراوی داعش و به‌یه‌كه‌م بووكی ئه‌و ڕێكخراوه‌ داده‌نرێت كاتێك له‌ساڵی ٢٠١٤ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و ڕێكخراوه‌ ده‌كات به‌ناوی مه‌حمود عه‌بدول له‌تیف".
دوای ئه‌وه‌ی دۆمان هاوسه‌ری یه‌كه‌می له‌هێرشێكی ئاسمانیی فرۆكه‌كانیی ئه‌مه‌ریكادا ده‌كوژرێت، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی دیكه‌ی داعش هاوسه‌رگیری ده‌كات و منداڵێكی لێی ده‌بێت به‌ناوی ( جه‌راح)، به‌ڵام ئه‌و چه‌كداره‌ له‌شه‌ره‌كاندا ده‌كوژرێت و دواتر دۆمان بۆ جاری سێهه‌م  هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی تر ده‌كات و كچێكی لێی ده‌بێت به‌ناوی (له‌یلا)، به‌ڵام هاوسه‌ری سێهه‌میشی دیسان له‌هێرشێكی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكادا ده‌كوژرێت".  
دۆمان ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵه‌ و به‌هۆی ئه‌ندام بوونی له‌رێكخراوی داعش، ئوستورالیا ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌ی لێ سه‌ندووه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا دۆمان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیی خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ ئه‌و وڵاته‌ ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌شاری ملبۆرن بژیت".    
دۆمان له‌مانگی ته‌موزی ساڵی ڕابردوودا له‌كاتی هه‌ڵهاتنی له‌كه‌مپی هۆل له‌سوریا، له‌سه‌ر سنوریی نێوان توركیا و ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستگیركراوه‌.  
447 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/15/2021 2:36:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ