ترافیک
خانمانی‌ دووگیان ئاگاداربن به‌م شێوه‌یه‌ پشتێنی‌ سه‌لامه‌تی‌ ببه‌ستن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

 یه‌كێك له‌ هه‌ڵه‌باوه‌كان له‌ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئافره‌تی دووگیان نابێت پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنێت له‌ كاتی لێخورینی ئوتومبێلدا ته‌نانه‌ت له‌ كاتێكدا سه‌رنشینیش بێت، گوایه‌ پشتێنی سه‌لامه‌تی مه‌ترسی و په‌ستان له‌سه‌رمناڵه‌كه‌ دروست ده‌كات و ئازاری پێده‌گه‌یه‌نێت.

به‌ڵام له‌ ڕاستیدا پشتێنی سه‌لامه‌تی زۆر گرنگه‌ بۆ هه‌مووان و به‌تایبه‌تی بۆ ئافره‌تی دووگیان، به‌و مانایه‌ی له‌باتی كه‌سێك دووكه‌س ئه‌پارێزێت له‌كاتی هه‌ر پێكدادانێكی كتوپڕ كه‌ ڕوو ده‌دات.
ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی بۆ پزیشكی خێزانی هه‌ندێك پێشنیاری بۆ  ئافره‌تانی دووگیان خسته‌ڕوو  له‌كاتی لێخوڕینی ئوتومبیلدا،له‌وانه‌ش:
به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌ ڕێگایه‌كی دروست و تایبه‌ت به‌ ئافره‌تانی دووگیان،به‌جۆرێك به‌شی ئاسۆیی پشتێنه‌كه‌ بكه‌وێته‌ ژێر سكی ئافره‌ته‌دووگیانه‌كه‌،هه‌روه‌ها ئه‌و به‌شه‌ی پشتێنه‌كه‌ كه‌ به‌ به‌سه‌ر شانیدا دێت بكه‌وێته‌ نێوانی هه‌ردوو مه‌مكی پاشان بۆلای ته‌نیشتی سكی .
هێنده‌ی ده‌كرێت ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌دانیشتنی  كه‌سه‌ دووگیانه‌كه‌ له‌ كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا ببرێته‌ دواوه‌ بۆ دابینكردنی شوێنی گونجاو  بۆ  كاری  ئێرباك له‌ كاتی پێویستدا،هه‌روه‌ها واباشتره‌ كه‌ پشتی كورسییه‌كه‌ بۆ دواوه‌  بنوشتێنرێته‌وه‌ بۆ پێدانی پانتاییه‌كی زیاتر به‌ كه‌سه‌ دووگیانه‌كه‌.
  به‌ڵام ئه‌گه‌ر  هاتوو ئافره‌ته‌ دووگیانه‌كه‌ سه‌رنشین بوو ،پێویسته‌ له‌ دواوه‌ دابنیشێت نه‌وه‌كو پێشه‌وه‌.
  له‌دوای ڕوودانی هه‌ر كاره‌ساتێكی ئوتۆمبێل پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ ئافره‌ته‌ دووگیانه‌كه‌  سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكات،هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ست به‌ ئازاریش نه‌كات.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ 
هه‌روه‌كو له‌م دوو وێنه‌ی‌ خواره‌وه‌دا ئاماژه‌مان پێداوه‌ پێویسته‌ خانمانی‌ دووگیان به‌م شێوه‌یه‌ پشتێنی‌ سه‌لامه‌تی‌ ببه‌ستن:

154 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/15/2021 12:11:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ