هەمەڕەنگ
شه‌ربه‌تی‌ میوه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره‌ بۆ ئه‌م گه‌رمایه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

 شه‌ربه‌تی‌   میوه‌كان وه‌ك شه‌ربه‌تی شووتی یه‌كێكه‌ له‌ باشترین هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ وه‌رزی هاوین و گه‌رما چونكه‌ هه‌ستی تێری به‌ جه‌سته‌ ده‌دات و ساردی ده‌كاته‌وه‌ و رێگه‌ له‌ وشكبوونه‌وه‌ی ده‌گرێت و ڤیتامین و كانزا سه‌ره‌كییه‌كانی بۆ دابین ده‌كات.

شه‌ربه‌تی شوتی به‌وه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ كه‌ كاربۆهیدرات و كالۆری كه‌مه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ریشاڵه‌كان و ترشه‌ ئه‌مینییه‌كان و كارۆتینۆید، هه‌روه‌ها رۆژانه‌ پێویستی به‌ %17ی جه‌سته‌ بۆ ڤیتامین A و C دابین ده‌كات و چه‌ندین سوودی دیكه‌شی هه‌یه‌

١. وزه‌ به‌جه‌سته‌ ده‌دات.

٢. ژه‌هره‌كان له‌ جه‌سته‌دا ده‌رده‌كات.

٣. جه‌سته‌ له‌ به‌ركه‌وتن به‌ تیشكی زیانبه‌خشی خۆر ده‌پارێزێت.

٤. كرداری هه‌رس باشتر ده‌كات.

٥. پارێزگاری له‌ شله‌كانی جه‌سته‌ ده‌كات.

٦.پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ داده‌به‌زێنێت.

105 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2021 12:33:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ