هەواڵ
موچەی خانەنشینی زیاد دەکرێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ده‌سته‌ی‌ گشتی خانه‌نشینی‌ عێراق له‌باره‌ی زیادكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، داواكاری خانه‌نشینانیان یٔاراسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی موچه‌كانیان و ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت بؤیان.


عه‌لا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند :"بؤ زیادكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان پێویسته‌ یاسایه‌ك له‌لایه‌ن یٔه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌ ده‌ربچێت و كؤمه‌ڵێك بنه‌ما و رێكاری تایبه‌ت بؤیٔه‌و مه‌به‌سته‌ دیاری بكرێت".
ڕاشیگەیاند" ده‌سته‌ی‌ خانه‌نشینی‌ لایه‌نێكی جێبه‌جێكاره‌ و  رێنمایی و یاساكان جێبه‌جێده‌كات، به‌هیچ جؤرێكیش ده‌سه‌ڵاتی‌ زیادكردنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ نییه‌".
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌سته‌ی خانه‌نشینان داواكاری و خواستی خانه‌نشینانی له‌ڕێگه‌ی نوسراوی‌ فه‌رمیه‌وه‌ یٔاراسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه‌ به‌تایبه‌ت نوسینگه‌ی‌ سه‌رؤك وه‌زیرانی‌ عێراق بؤیٔه‌وه‌ی موچه‌كانیان زیاد بكرێت، به‌ڵام تا یٔێستا وه‌ڵامیان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌.
پێشتر سه‌ندیكای‌ خانه‌نشینانی عێراق، داوای‌ له‌ مسته‌فا كازمی‌ سه‌رؤك وه‌زیران كرد، به‌دواداچون بؤ داواكاری‌ خؤپیشانده‌راندا بكات و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 36 له‌ یاسای‌ خانه‌نشینی‌ یه‌كگرتوو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات و موچه‌كانیان بؤ زیاد بكات.
1163 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2021 12:20:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ