هەواڵ
10 سەرپێچی کار کە سەرقاڵی ڕاوی ماسی بوون ، پۆلیسێکیان بریندار کرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە ڕاگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ ئاڕاستە نێردراوە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین  ڕایگەیاندووە " لە کاتی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین بەدوای 10 سەرپێچی کار کە سەرقاڵی ڕاوی ماسی بوون ، دوای هەڵاتنیان لە دەست مەفرەزەی پۆلیس ، لە شوێنێکی نەدیو هێرشیان کردبووە سەر کارمەندێکی پۆلیس و دوای بریندار کردنی جیان هێشت بوو " .

ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیس دا هاتوە " ئاگادار کراینەوە کە چەند سەرپێچیکارێک بەمەبەستی ڕاوکردنی ماسی هاتوونەتە سنوری بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ژاراوە لەنزیک گوندی سندۆڵان و کێلەسپیان ، دەست بەجێ مەفرەزەیەک بەسەر پەرشتی ئەفسەری بنکە بەڕێکەوتن بۆ شوێنی ڕوداو، لەگەڵ نزیک بونەوەی مەفرەزەکەمان سەرپێچیکاران کەنزیکەی دە ڕاوچی دەبوون هەڵاتن و شوێنەکەیان بەجێ هێشت  ، دوای گەڕان و پشکنینی ناوچەکە بەشوێنی ڕاوچییان لەلایەن کارمەندان کەسنورێکی بەرفراوانە  ،  لەشوێنێکی نەدیو  فرستیان هێانبوو  بەدە سەرپێچکار هێرشیان کردبوە سەر کارمەندێکمان  زامداریان کردبوو جێیان هێشت و هەڵاتبوون تاکو ئێستاش بەدواداچوونمان بەردەوامە بۆسەرپێچیکاران  " .

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە " لە لایەن مەفرەزەکەی پۆلیسەوە تەواوی ئەم کەلو پەلانەی کەبەکاریان هێنابوو بۆ ڕاوکردن دەستیان بەسەر داگیرا کەپێکهاتبوون لە ( ۱ ) کەڵەکی چووپ و ( ۲ ) سەڵبەو ( ۲ ) شۆرت وایەر و ( ۱) پاتری گەورە و ( ۱ ) محاویلەی کارەبا و چەند ماسییەک  ، دوای ڕووداوەکە  دادوەری لێ ئاگادر کرایەوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە بەدواداچوون بەردەوامە بەشوێن سەرپێچیکاندا  وە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ماسییەکان مزایەدەکران" .

200 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/11/2021 1:28:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ