هەواڵ
پۆلیس هۆکار و باردۆخی ئەو هاوڵاتیەی ئاشکراکرد کە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی سوتاند
 ئاڕاستە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 10 ی حوزەیرانی 2021 ، هاوڵاتیەکی شاری ڕانیە کە بە (سەلام شەپۆل) ناسراوە ، وەک ناڕەزایەتی لە دژی بەناونەکردنی ئۆتۆمبێلەکەی لەناوبازاڕی ڕانیە بەدەستی خۆی ئۆتۆمبێلەکەی سوتاند.

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند, "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتیەک بەناوی (س،ج،ف) لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢ کە پیشەی کاسبە و دانیشتوی ڕانیەیە لەناو بازاڕی شاری ڕانیە بەدەستی خۆی ئۆتۆمبیلەکەی سوتاند،
لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بەهاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین و هاوڵاتیان ئۆتۆمبیلەکەیان کوژاندەوە،  لە ئێستادا پەڕاوی  لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە " .

وتەبێژی پۆلیس دەشڵێت " ئەو هاوڵاتی یە ئاماژەی بەوەکردووە  دوو کەس لە شاری سلێمانی پێیان وتووە ئۆتۆمبیلەکەی کێشەی دزیاری هەیە و ئەویش سەردانی هەندێک شوێنی فەرمی کردووە، بەڵام ناوبراو چاوەڕوانی ئەنجامی ڕێکارە یاساییەکانی نەکردووە بۆ ڕاستی و دروستی لە کێشەی ئۆتۆمبیلەکەی و ئاخۆ تایبەتمەندە بەکام فەرمانگەی حکومی تاکو کێشەکەی بۆ یەکلایی بکرێتەوە.  لەئەنجامی هەڵچوون و توڕەییدا ئۆتۆمبیلەکەی لەناو بازاڕی شاری ڕانیە سووتاند  تائێستا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە " .

بە پێی بەدواداچونەکانی ئاڕاستە ئۆتۆمبێلەکەی ناوبراو لە جۆری تەکسی مازدایە و لە ئێستادا هیچ بەڵگەیەکی فەرمی نی یە و لە ڕووی یاساییەوە ناتوانرێت بکرێت بەناوی کەسەوە.

703 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2021 4:11:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ