هەواڵ
بەهۆی دەمەقاڵێ و شەڕەوە ، گەنجێکی 23 ساڵ بە چەقۆ کوژرا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن





بەهۆی ڕوودانی شەڕو دەمەقاڵێ  لە نێوان دوو گەنجدا لەگەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە یەکێک لە شەڕکەرەکان کە پیشەی پێشمەرگەیە بە چەقۆ ئەو کەسەی کوشت کە شەڕی لەگەڵ دا کردبوو .

مقدم بەرزان عوسمان ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی  پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند  ؛ "ه‌ئێوارەی دوێنێ گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ  بەناوی ( م ،ک، ک ) پیشەکاسب  دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە گەڕەکی شارەوانی  لەگەڕەکی  شارەوانی  بەچەقۆ  لەلایەن  کەسیکی تروە بەناوی( ڕ ، ع ، ت )  تەمەن 28ساڵ پیشە  پێشمەرگە کوژرا بەهۆی شەڕو دەمەقاڵەکردن ".

ناوبراو وتیشی " دوای ڕووداوەکە تەرمە ئەو گەنجە ڕەوانەی  پزیشکی دادی  هەڵەبجە کرا ،  وە تۆمەتبارەکە بەپی مادەی یاسای ( 405 ) بەندکراوە و وەدۆسیەی لێکۆڵینەوە  بۆ ڕوداوەکە لەبنکەی   پۆلیسی شەهید سەرکار ڕێکخراوە  " .
288 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2021 11:54:09 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ