هەواڵ
د.به‌رهه‌م ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمار
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



بافڵ تاڵه‌بانی هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایده‌گەیه‌نێت ،  تا ئێستا کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ئەحمەد ساڵحە.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە ، کە بڕیاره‌ ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە پەخش بکرێت  پاڤێڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگه‌یاند؛ " بەرهەم ساڵح توانیویەتی لە دۆخێکی زۆر قورسدا خزمەتی ئەم میللەتە بکات ، بۆیە تائێستا تاكه‌ کاندیدی یه‌كێتیه‌ بۆ ئه‌م پۆستە."

له‌ دیمانه‌كه‌دا هاوسەرۆکی یەکێتیی وتیشی؛ " یەکێتی بە هێزەوە لە بەغدا ئامادە دەبێت، هێشتا زۆر زووە بۆ قسەکردنی لەسەر هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنەکان، ئێمە لە کوردستان لێکتێگەیشتنمان هەیە لەگەڵ هەندێک لایەن، بەڵام دژی هیچ لایەنێک نییە و پێمان وایە دەبێت کورد لەم قۆناغەدا یەکگرتوو و یەک هەڵوێست بێت."

پاڤێل تاڵەبانی ڕاشیگه‌یاند؛ " پێویسته‌ هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی سەقامگیر و ئاسایشدا ئەنجام بدرێت، پێمان باشە لایەنێکی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات، بەڵام سەروەری عێراق زۆر گرنگە بۆ ئێمە و، هیوادارین هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو بن و حکومەتێکی باشتر پێکبهێنرێت، کە لەوەی ئێستا زیاتر خزمەتگوزارتر بێت." 
251 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2021 10:52:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ