هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی رێکخستنی بەغدادی یەکێتی کرد
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی سەردانی مەڵبەندی رێکخستنی بەغدادی یەکێتی کرد و لایەن رابیحە حەمەد، لێپرسراو و ئەنجوومەنی مەڵبەند بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەغدا و گرنگی کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی بۆ ئەندامانی یەکێتی لە بەغدا روونکردەوە، گفتوگۆی لەبارەوە کرا و وەڵامی سەرنج و پرسیارەکانی ئەندامانی مەڵبەندی دایەوە.

لەبارەی هەڵوێست و ستراتیژی یەکێتییەوە هاوسەرۆک رایگەیاند، یەکێتی بەهەمان رۆحییەت و روئیای نیشتمانییانەی مام جەلالەوە کاردەکات و هەڵگری رێبازی چەپکە گوڵەکە دەبێت. بڕوای تەواومان بە کاری پێکەوەیی و هاوبەش هەیە و پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکەین کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بکات. دەرگامان بۆ هەر هێز و لایەنێک کراوەیە کە بیەوێت پێکەوە لەپێناو کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەی کاربکەین.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و پێگەی سیاسی یەکێتی لە بەغدا کرد و وتی، چالاکییە سیاسی و دیبلۆماسییەکانمان لە بەغدا زیاتر دەکەین، چونکە بڕوامان بەوەیە ئەگەر بمانەوێت مافی گەلەکەمان و کێشەکانمان لەگەڵ ناوەند لەسەر بنەماکانی دەستوور جێبەجێبکەین، دەبێت چالاکانەتر کاربکەین و لەگەڵ دۆستەکانمان بەردەوام لەپەیوەندیدابین لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان. بۆ ئەوەش مەڵبەندی یەکێتی راسپارد درێژە بەسیاسەتی ھاوبەش بدەن لەگەڵ ھەموو ھێز و نەتەوە و پێکھاتە جیاجیاکانی بەغدا و لەھەماھەنگی بەردەوامدابن بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی خەڵکی کوردستان.

یەکڕیزی و یەکدەنگی گەلی کورد تەوەرێکی تری کۆبوونەکەوە بوو و هاوسەرۆک رایگەیاند، یەکێتی هەمیشە بڕوای بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن هەبووە و ئاماژەی بەڕۆلی یەکێتی کرد لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و وتی، دەبێت پەرە بەو پەیوەندییە مێژووییە بدەین کە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەی داناوە، بەھەمان رۆحییەت لەگەڵ دۆستەکانمان بەردەوامبین و وەک ھەمیشە یەکێتی دەبێت مەرجەع و خاڵی کۆکەرەوەی جیاوازییەکان بێت.

 لەپێناو گەلەکەمان درێژە بەخەباتی نیشتمانی خۆمان بدەین و بەھیچ شێوەیەکیش سازش لەسەر ھێڵە گشتی و ستراتیژییەکانمان ناکەین تەنھا لەسەر مافی کورد و بەرژەوەندی گەلەکەمان نەبێت کەئەمەش شانازی یەکێتیبوونمانە لەھەموو قۆناغەکانی خەباتدا.

126 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2021 10:26:28 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ