هەواڵ
پۆلیس 16 سەرپێچی کاری دەستگیرکرد و 3 عەفارەشی دەستبەسەرکرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
بە پێ ڕاگەیەنراوێکی قائیمقامیەتی قەزای دوکان "بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان ( 16) سەرپێچیکاریان دەستگیرکرد و  لەسەر زیادەڕۆی و ڕاوی ماسی هەروەها دەستیان گرت  بەسەر ( 10) تۆڕ و (3) عەفارەدا .

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە " لەدرێژەی کارو‌ چالاکیەکانیاندا بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان و هەردوو بنکەی‌ پۆلیسی دارستانی مێرگەپان و خدران لەئەنجامی چەند دەرچوونێکیان لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند چالاکیەکیان ئەنجامدا کە بریتی‌بوون لە
 یەکەم / بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان لەئەنجامی دوو دەرچوونیان بۆ ناو دەریاچەی دوکان دەست دەگرن بەسەر (6) تۆڕی ڕاوی ماسیدا لەسنوری گوندی (گردەسوران) پاشان تۆڕەکان هەڵدەگیرێنەوەو چەند ماسیەکی زیندوویان پێوە دەبێت و دەخرێنەوە ناو دەریاچەکە،

 دووەم / بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی مێرگەپان (11) سەرپێچیکار دەستگیر دەکەن لەسەر کاری زیادەڕۆی هەروەها دەست دەگرن بەسەر (3) ئامێری جۆری عەفارەدا،

سێ یەم / بنکەی پۆلیسی دارستان ژینگەی خدران لەئەنجامی چەند دەرچوونێکیان بۆ ناو دەریاچەی دوکان لەسنوری ناحیەی خدران توانیان (5) سەرپێچیکار دەستگیر بکەن لەسەر ڕاوی ماسی هەروەها دەست گیرا بەسەر (4) تۆڕی ڕاوی ماسیدا کە (2) کیلۆ ماسی ڕاوکراویان پێوە بوو بەمزایەدەی ئاشکرا فرۆشران.
 سەرجەم سەرپێچیەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراون بۆ ڕێکاری یاسای.

272 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2021 12:17:48 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ