دۆسیە
ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كه‌می كردووه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
كه‌می ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌ته‌نها به‌هۆی كه‌می بارانه‌وه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵكو به‌هۆی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ بووه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا.

جیاوازی ئاستی ئاوی ئه‌مساڵ و پار چه‌نده‌؟ئه‌حمه‌د عه‌بدلقادر به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری پێشكه‌وتوو له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاڕاسته‌ ووتی:له‌سێ‌ ساڵی‌ ڕابردوودا هیچ ساڵێك ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئه‌م ساڵ‌  ڕێژه‌ی‌ باران بارین كه‌م نه‌بووه‌ (283.4) ملم باران باریووه‌ ، ئه‌مڕۆ 8/6/2021 ئاستی‌ ئاو لای‌ ئێمه‌ 465.41 ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ساڵی‌ پار8/6/2020 ئاستی‌ ئاو 477.0 واته‌ ئاستی‌  ئاو 1209م زیاتربووه‌.

كه‌می ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌ته‌نها به‌هۆی كه‌می بارانه‌وه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵكو له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی به‌نداوه‌كه‌وه‌ فرۆشراوه‌ به‌ به‌غداد.

دابه‌زینی ئاستی ئاو كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ركه‌مكردنه‌وه‌ی پێدانی ئاو؟

ده‌شڵێت: كه‌می‌ ئاوی‌ ده‌ریاچه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان كاریگه‌ری‌ له‌ناوچوونی‌ ژیان و ژینگه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌كۆی‌ مرۆڤ  وه‌ گیان له‌به‌ر و باڵنده‌ و كشتووكاڵ به‌ گشتی‌ و ترسی‌ تێكچوونی‌ ژیانی‌ هاولاَتیانی‌ هه‌یه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ تا شاری‌ به‌غداد له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌م به‌نداوه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئاوی‌ ژێر زه‌ویش هه‌یه‌ چ له‌ پشت به‌نداوه‌ وه‌ به‌رده‌م به‌نداوه‌ كه‌ش.

به‌نداوه‌كه‌ چه‌ند درزێكی تێبوو به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ به‌ڵام مه‌ترسی نه‌بووه‌ به‌و ڕاده‌یه‌ كه‌گه‌وره‌ كراوه‌.

زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی 12/11/2017 هیچ زیانێكی نه‌بوو له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه‌؟ ئه‌و ئاوه‌ی به‌ریان دابۆوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌ دانه‌ڕمێت چاره‌سه‌ركراوه‌ یان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ؟

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:وه‌ك هه‌یكه‌لی‌ به‌نداوه‌كه‌ چه‌ند درزێك له‌سه‌ر ڕووی به‌نداوه‌كه‌ دروست بووه‌ ، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی به‌نداوه‌كه‌ به‌هۆی نه‌زانین یان ترسی ڕووخانی به‌نداوه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد رێككه‌وتن و ئاوه‌كه‌یان به‌ردایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تر بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌ پڕنه‌بێت و له‌ ئێستادا گرفتی كه‌م ئاوی دروست ببێت.

له‌ ئێستادا 2.5 دوونیو ئاوی عه‌مباركراوی زیندوومان هه‌یه‌ .
ووتی:ئه‌گه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌مان پڕبێت له‌ئاو كاتێك به‌رزی ئاستی ئاو 485 مه‌تره‌ بڕی ئاوی گلدانه‌وه‌ 2.5 دوو ملیار و نیو مه‌ترسێجا ئاومان هه‌یه‌له‌ ده‌ریاچه‌كه‌دا 0.5 نیوملیاری عه‌مباری مردووشمان هه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژیر بۆری تۆرباینه‌وه‌، به‌ڵام خۆی 3 سێ ملیار مه‌تر سێجا ئاو ده‌گرێت كه‌ 2.5 دوو ملیار و نیوو عه‌مباری زیندووه‌.


به‌ربه‌ستی ده‌ربه‌ندیخان له‌جۆری تورابی-ڕوكامی و كرۆكی قوڕه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕووباری سیروان له‌ئه‌و ته‌نگه‌به‌ریه‌ی زنجیره‌ شاخی زمناكۆ-قاشتی (به‌رانان) كردووه‌ته‌ دووكه‌رته‌وه‌ له‌ته‌نیشت شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان.

به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكانه‌وه‌ نه‌خشه‌ی بۆداڕێژراوه‌ له‌ساڵی 1956ه‌وه‌ ده‌ست به‌ دروستكردنی كراوه‌ كۆتای 1961 ته‌واوكراوه‌، هه‌رله‌ 10 ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌وساڵه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ عه‌مباركردنی ئاوله‌ 1961 به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن عبدالكریم قاسم سه‌رۆك كۆماری ئه‌و ساڵه‌ی عێراه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، بڕی 30.000.000 سی ملیۆن دیناری عیراقی ئه‌وكاته‌ی تێچووه‌ و به‌رزیه‌كه‌ی 128 مه‌تره‌، كه‌به‌به‌رزترین به‌نداو له‌ عێراق ئه‌ژمارده‌كرێت، كۆمپانیایی هارزای ئه‌مریكی وه‌كو دیزاینه‌ر و ئیستیشاری و كۆمه‌ڵێ كۆمپانیای تری ئه‌مریكی و فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی كاریان تێداكردووه‌، به‌ربه‌سته‌كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا دروستكراوه‌ بۆ مه‌به‌سته‌كانی:

1.گلدانه‌وه‌ی ئاو له‌وه‌رزی زستان و به‌هاردا و كارپێكردنی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له‌بواره‌كانی ئاودێری و به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بادا.
2.به‌رگه‌گرتن له‌مه‌ترسی لافاوو كۆنتڕۆڵكردنی .
3.ڕه‌خساندنی هاوینه‌هه‌وارو كه‌ش و هه‌وای گه‌شت و گوزار.
4.به‌خێوكردنی ماسی. 
به‌داخه‌وه‌ ئه‌م دوو خاڵه‌ی كۆتای وه‌كو پێویست ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌ .
به‌نداوه‌كه‌ له‌سێ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیه‌وه‌ له‌حه‌وزێكی ڕووبه‌ر 17850 كم2 ه‌وه‌ ئاوی تێده‌ڕژێت.
چه‌می سیروان له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌رژێته‌ده‌ریاچه‌كه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانی له‌ناوخاكی كوردستانی ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت و به‌مه‌ش 70% حه‌وزی ئاوتێزانی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌سنوره‌كانی (سنه‌، مه‌ریوان و پاوه‌و .....)كۆده‌بێته‌وه‌.
چه‌می تانجه‌رۆ: له‌ باكوری خۆرئاواوه‌ تێی ده‌ڕژێت و له‌به‌رزاییه‌كانی سلێمانیه‌وه‌ به‌ شاره‌زووردا تێده‌په‌ڕێت.
چه‌می زه‌ڵم: له‌باكوره‌وه‌ تێی ده‌ڕژێت كۆكراوه‌ی كانیاوه‌كانی زه‌ڵم و هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوایه.
 ودووچه‌می بچووكی تر:
ڕێشین:له‌باكووره‌وه‌.
سه‌راو:هه‌رله‌باكووره‌وه‌ و سه‌رچاوه‌كانی كانیاوه‌كانی نزیك هاوینه‌هه‌واری سه‌راوی سبحان ئاغایه‌.

667 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/8/2021 11:31:44 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ