هەمەڕەنگ
توێژینه‌وه‌یه‌ك : خاوه‌نی‌ دوو منداڵیت ته‌مه‌نت درێژه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

هه‌بوونی منداڵ  بۆ دایك و باوك خۆشییه‌كی‌ بێ‌ هاوتای‌ هه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌یه‌، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك هه‌بوونی دوو منداڵ یارمه‌تی ته‌مه‌ن درێژی دایك و باوك ده‌دات.

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "برایت ساید"، ئاماژه‌ به‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك دراوه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و دایك و باوكانه‌ی ته‌نها دوو منداڵیان هه‌یه‌ ته‌مه‌نیان درێژتره‌ به‌راورد به‌وانی تر.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی خاوه‌نی دوو منداڵن به‌ گشتی ته‌مه‌نیان له‌و پیاوانه‌ درێژتره‌ كه‌ خاوه‌نی یه‌ك منداڵن یان سێ منداڵ زیاتریان هه‌یه‌.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌مان توێژیه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌و ژنانه‌ی دوو یان سێ منداڵیان هه‌یه‌ ته‌مه‌نیان پێنج ساڵ زیاتره‌ به‌ به‌روارد به‌و ژنانه‌ی منداڵیان نیه‌، توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو  مه‌رج نیه‌ منداڵه‌كه‌ له‌ ڕووی بایلۆجیه‌وه‌ هی دایك و باوكه‌كه‌ بێت، ده‌كرێت منداڵێكی هه‌ڵگیراوه‌ بێت و هه‌مان كاریگه‌ریشی هه‌بێت.
112 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/8/2021 11:02:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ