هەمەڕەنگ
كه‌باب ده‌خۆیت ؟ كه‌بابی‌ مریشك باشتره‌ یاخوود گۆشت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

كه‌باب یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ باوه‌كان كه‌ له‌ نێو خۆماندا به‌ڕادده‌یه‌كی زۆر ده‌یخۆن و له‌ به‌شێكی زۆری چێشتخانه‌ و خواردنگه‌كاندا هه‌یه‌ و ئاره‌زوویه‌كی‌ زۆری‌ له‌سه‌ره‌ .

ره‌نگه‌ زۆرینه‌مان كه‌بابمان خواردبێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س له‌ هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند جارێك ده‌یخۆن، كه‌وایه‌ پێویسته‌ بزانین سوود و زیانه‌كانی ئه‌م خواردنه‌ چین:-
راسته‌ كه‌باب ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ پرۆتینییه‌ گرنگه‌كان كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دروستبوونی ماسولكه‌كان و شانه‌كان و ئه‌نزیمه‌كان و به‌شێكی زۆری پێكهاته‌كانی دیكه‌، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر ئاسن به‌ جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دروستكردنی خڕۆكه‌ سووره‌كانی خوێن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا زیانی گه‌وره‌ به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت له‌وانه‌ش:
- زۆر خواردنی كه‌باب ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ ژێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.
- كه‌بابی غه‌ڵوز هه‌مان كاریگه‌ریی ئه‌و گازانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ ده‌رده‌چن.
- ئاستی خوێ له‌ كه‌بابدا زۆره‌ و ئه‌و خوێ‌ یه‌ زیانی‌ هه‌یه‌ .
- زیاده‌ڕۆیی كردن له‌ خواردنی كه‌باب مه‌ترسی‌  تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌ زیاتر ده‌كات.
*باشتره‌ كه‌بابی‌ مریشك زیاتر بخۆیت وه‌ك له‌ كه‌بابی‌ گۆشت ، چونكه‌ كه‌بابی‌ مریشك ووشكه‌ و هیچ چه‌ووری‌ تێدا نییه‌ و خوێ‌ یه‌ی‌ له‌ كه‌بابی‌ گۆشتدا كۆده‌بێته‌وه‌ له‌ كه‌بابی‌ مریشكدا كۆنابێته‌وه‌ .
195 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/7/2021 10:54:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ