تەندروستی
چه‌ند هه‌فته‌ جارێك پێویسته‌ فڵچه‌ی‌ ددانت بگۆڕیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

فڵچه‌ی ددان وه‌ك هه‌ر كه‌لووپه‌لێكی تری ڕۆژانه‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی به‌كارهێنانی‌ هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌ دوای ماوه‌ی دیاریكراو بگۆڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ی دووربێت له‌ بۆنی ناخۆشی ده‌م و هه‌وكردنه‌كانی پووك و چه‌ندین كێشه‌ی تر.

شاره‌زایانی‌ بواری‌ پزیشكی‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ دوای تێپه‌ڕبوونی ١٢ بۆ ١٦ هه‌فته‌ له‌ به‌كارهێنانی فڵچه‌كه‌ت پێویسته‌ بیگۆڕیت به‌ دانه‌یه‌كی نوێ له‌ بارودۆخی ئاساییدا چونكه‌ فڵچه‌كه‌ت یه‌كه‌م هۆكاری پارێزگاریكردنته‌ له‌ بۆنی ناخۆشی ده‌م و كلۆربوونی ددانه‌كانت و هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی په‌یوه‌ست به‌ ده‌م و ددان و فڵچه‌كه‌ت له‌ دوای ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی ناتوانێت كاره‌كه‌ی خۆی به‌ باشی بكات.
له‌ هه‌ندیك بارودۆخدا پێویسته‌ زووتریش له‌وه‌ فڵچه‌كه‌ت بگۆڕیت، بۆ نموونه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌ر هه‌وكردنێكی به‌كتریایی و ڤایرۆسی ڕووبه‌ڕووت ده‌بێته‌وه‌ پێویسته‌ پێش تێپه‌ڕبوونی ئه‌و واده‌یه‌ فڵچه‌كه‌ت بگۆڕیت.
هه‌ر كاتێك زانیت كه‌ هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ تانه‌نه‌ت یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شت فڵچه‌كه‌تی به‌كارهێناوه‌ به‌ هیچ جۆرێك به‌كاری مه‌هێنه‌ره‌وه‌، چونكه‌ هۆكاره‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان.
103 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/7/2021 10:23:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ