ترافیک
له‌ وه‌رزی گه‌رمادا منداڵ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌جێ مه‌هێڵه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

به‌جێهێشتی منداڵ له‌گه‌رمادا له‌ناو ئوتومبیلدا كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه‌ و ڕه‌نگه‌ به‌ مردنی منداڵه‌كه‌ت كۆتایی بێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ كه‌متر ڕوو ئه‌ده‌ن به‌ڵام زۆر گرنگه‌ باس بكرێت چونكه‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌ ڕوویانداوه‌له‌ جیهاندا.

ته‌نها یه‌ك نموونه‌ باس ئه‌كه‌ین بۆ كورتكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌، باوكێك به‌ناوی ماك كینۆن له‌ فلۆریدا كه‌ ئوتومبیلێكی جۆری فۆرد ئێكسپلوره‌ری پێبووه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئیجازه‌ی وه‌رگرتووه‌ له‌كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی ببات بۆلای دكتۆر به‌ڵام دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كاره‌كه‌ی و بیری چووه‌ كه‌ پایتۆنی كچی له‌ناو كورسییه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ناو ئوتومبیله‌كه‌ی خه‌وتووه‌ له‌ دوای سێ كاتژمێر بیری ده‌كه‌وێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌ ١٧ مانگه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌تان بینی بۆ ڕزگار كردنی گیانی منداڵان ئه‌توانن جامێكی ئوتومبیله‌كه‌ له‌ سووچێكیه‌وه‌ بشكێنن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ زیان به‌ منداڵه‌كه‌ ناگات بۆ ڕزگاركردنی ژیانی یان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن وه‌ك پۆلیسی هاتووچۆ به‌ ژماره‌ ١٨٨ یان پۆلیسی فریاكه‌وتن ژماره‌ ١٠٤.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ 
100 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/5/2021 12:00:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ