تەندروستی
تا سوود له‌ئاو خواردنه‌وه‌كه‌ت ببینیت ئاگاداری‌ ئه‌م سێ‌ خاڵه‌ به‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

گومانی تێدا نییه‌  ئاو گرنگترین پێویستییه‌كانی ژیانی مرۆڤه‌ و جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆ به‌جێهێنانی زۆرینه‌ی ئه‌ركه‌كانی رۆژانه‌شی پێویستی به‌ ئاوه‌ ، چونكه‌ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی جه‌سته‌ ده‌كات و یارمه‌تی گورچیله‌ ده‌دات  بتوانێت به‌باشترین شێوه‌ فرمانه‌كانی‌ جێ‌ به‌جێ‌ بكات .

* به‌پێوه‌ ئاو مه‌خۆره‌وه‌ چونكه‌ جه‌سته‌ت ناتوانێت سوود له‌و ماددانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ له‌ پێكهاته‌یدایه‌، هه‌روه‌ها به‌باشی ناگاته‌ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ت.
* ئاوه‌كه‌ به‌ قومی گه‌وره‌ مه‌خۆره‌وه‌ و به‌ خێرایی قوتی مه‌ده‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ واده‌كات له‌گه‌ڵیدا مادده‌ی خراپ بچێته‌ ناو گورچیله‌ و میزڵدانه‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌ قومی بچوك بیخۆیته‌وه‌ ئه‌وا سیستمی به‌رگریت به‌هێزده‌بێت.
* خواردنه‌وه‌ی ئاو راسته‌وخۆ پێش یان پاش نان خواردن واده‌كات نه‌توانیت سوود له‌و مادده‌ خۆراكییانه‌ وه‌ربگریت كه‌ ده‌یخۆیت هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كرداری هه‌رس بوه‌ستێت.
493 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/5/2021 11:17:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ